ئەم فیلمە لە وێنەگرتن و مونتاژى (شوکرى عەلى) هەروەها (شاخەوان مستەفا) ڕۆڵى پێشمەرگە و (ئیبراهیم ڕەمەزان)یش ڕۆڵى داعش دەگێڕێت>
کورتە فیلمى فڕێن، کە بەرهەمى کۆمپانیاى (سکاى ئارت)ە .
بە سپۆنسەرى ڕێکخراوى
(جهكهى ئێچ ستاف ) و (بەڕێوەبەرایەتى هونەرى سینەماى هەولێر) ، بەڕێوەبەرى بەرهەم (سەردار حەسەن) و سەرپەرشتى بەرهەم (
ئارین کوردى) و( لاوەند حەمەد) و کارى دەنگ و موزیک لە لایەن (توانا خاڵە حەمرین) ئەنجام دراوە، لە میحوەرى (خازر) لە گوندى (حەسەن شام) وێنەگیراوە.
کورتە فیلمى فڕین، باس لە دوو قەناس بە دەستى پێشمەرگە و داعش دەکات، لەگەڵ کۆترێکى سپى کە ڕۆڵێگى گرنک دەبینێت وەک سیمبوڵیکى جیهانى، ئەم فیلمە لەو چیرۆکە ڕاستەقینانە ڕەنگى داوەتەوە کە لە شەڕەکانى دژ بە تیرۆرستان ڕوویانداوە، کە تیایدا پرسیار گەلێک لە زیهنى بینەر درووست دەکات و ناچار بە وەڵامى دەکات.
کورتە فیلمى فڕێن، بەشدارە لە دیدارى نێودەوڵەتیی سینەمایی دژى تیرۆر لە هەولێرى پایتەخت" دواتر بۆ فیستڤاڵەکانى ترى فیلم
لەسەرانسەرى جیهان دەنێردرێت بۆ گەیاندنى ئەو پەیامەى کە لەم فیلمەدا هەيە.
trailers