كەژاڵ ئیبراهیم خدر، یەكێك لە شاعیرە دیارەكانی كوردستان، بەهۆی جەڵتەی دەماخەوە لەتەمەنی 50 ساڵیدا لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، ئەم ژنە شاعیرە سەرەتا بەنوسینی هۆنراوە بۆ منداڵان دەستی پێكردوەو دواتر وەك شاعیرێكی دیارو بەناوبانگی پەیداكردوە.
كەژاڵ ئیبراهیم خدر، لەساڵی 1968 لەقەزای قەڵادزێ لەدایكبوە.
خوێندنی سەرەتاییو ناوەندیو دواناوەندی لەقەڵادزێ تەواو كردوە
ساڵی 1990 لەگەڵ هاوسەرەكەی هاتونەتە شاری سلێمانی تا رۆژی كۆچی دوایی لەم شارە نیشتەجێ بوە
فەرمانبەر بوە لە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی
دایكی نامری، داریاس، داری یە
ساڵی 1978 دەستی بەنوسینو شعر كردوە
خاوەنی 14 نامیلكەی شعریو كۆری شیعریەو بەشێك لەبەرهەمەكانی وەرگێردراون بۆ زمانەكانی عەرەبی، فارسی
ئەندامی دەستەی نوسەرانی كورد بوە
شەوی رابردو بەهۆی جەڵتەی دەماغ لەتەمەنی 50 ساڵیدا لەنەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كۆچی دوایكرد
لەگۆرستانی راپەرین لەسلێمانی بەخاك سپێردراو
ە