دەشنێ موراد (لەدایکبووی
١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار، گۆرانیبێژ و نمایشکارێکی پۆشاکی
کوردە. دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە
سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی
١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی
ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی
بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی
کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.
گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو.