عەبدوڵڵا پەشێو
ەرھەمەکان
پەشێو یەکەم ھۆنراوەی لە ١٩٦٣ و یەکەم کۆمەڵە شیعری لە ١٩٦٧ بڵاو کردوەتەوە.
- فرمێسک و زام (١٩٦٥-١٩٦٧)، چاپی یەکەم لە کەرکووک ١٩٦٧
- بتی شکاو (١٩٦٧-١٩٦٨)، چاپی یەکەم کەرکووک ١٩٦٨
- شەونامەی شاعیرێکی تینوو (١٩٦٨-١٩٧٢)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٧٢
- دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە (١٩٦٩-١٩٧٣)، چاپی یەکەم بەرلین ١٩٩٧
- شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم (١٩٧٣-١٩٧٩)، چاپی یەکەم بەغدا ١٩٨٠
- برووسکە چاندن (١٩٨٠-١٩٨٨)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠٠
- بەرەو زەردەپەڕ (١٩٨٩-٢٠٠١)، چاپی یەکەم سوید ٢٠٠١
- پرێسکەی عاشقێکی زگماک، چاپی یەکەم کوردستان ٢٠٠٦
- دیوانی براکوژی، چاپی یەکەم ھەولێر ١٩٩٤
ئەوشیعرانەی عەبدوڵڵا پەشێو کرانە بەرھەم
ئەو شیعرانەی عەبدوڵڵا پەشێو کرانە بەرھەمی گۆرانی ئەمانەن لەگەڵ ئەو ھوونەرمەندەی ووتوییەتی
- بژار دیلانشیعری ئاڵای کوردستان ی وتووە
- عەدنان کەریم شیعرەکانی خاتوون و چاوەنواری و دارستانی سووتاو و لەبەر دەگا ی وتووە
- مریەم ئیبراھیم پوور شیعرەکانی لەبەر دەرگا و دڵی من و کێ بێ و نەورۆزی ٧٩ ی وتووە
- خاڵید ڕەشید شیعرەکانی لەو ڕۆژەوە لەگەڵمانیت و نیشتیمان و سەربازی ون ی وتوە
- عەزیز شارووخی شیعرەکانی دوازدە وانە و چۆن دەتوانم لەبیرت کەم وتووە
- تایەر تۆفیق شیعری لە دەستم دێ ی وتووە
- محەمەد جەزا شیعری لە دەستم دێ ی وتووە
- ھەردی سەڵاح شیعری لە دەستم دێ ی وتووە
- ھاوتا ئەسعەد شیعری دەرگەکەتم لێ بکەوە ی وتووە
- مەرزیە فەریقی شیعری نامە ی وتووە
- عەتا قەرەداغی شیعری جوانی ئەفسوناوی وتووە
- مەحەمەد ناتلی شیعری نامە ی وتووە
- ناسر کەریمی شیعری ساردیت دەمکوژێ ی وتوو
- کاروان عوسمان شیعرەکانی گەر ھاتی بەتەنیا وەرە و سەربازی ون و تۆش بەجێم دێڵی وتووە
نمونەی یەکێک لە شیعرەکانی
سەربازی وون
- کە وەفدێک دەچێتە شوێنێ
- بۆ سەر گۆڕی سەبازی ون
- تاجە گوڵینەیەک دێنێ،
- ئەگەر سبەی وەفدێک بێتە وڵاتی من،
- لێم بپرسێ:
- ((کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟))
- دەڵێم:
- ((گەورەم!
- لە کەناری ھەر جۆگەیێ،
- لەسەر سەکۆی ھەر مزگەوتێ،
- لە بەردەرگەی
- ھەر ماڵێ،
- ھەر کڵێسەیێ،
- ھەر ئەشکەوتێ،
- لەسەر گابەردی ھەر شاخێ،
- لەسەر درەختی ھەر باخێ،
- لەم وڵاتە:
- لەسەر ھەر بستە زەمینێ،
- لەژێر ھەر گەزە ئاسمانێ،
- مەترسە! کەمێک سەر داخە و
- تاجەگوڵینەکەت دانێ!
سەرچاوەکان
- Jump up^ بەرنامەی کاروان، دیمانە لەگەڵ عەبدوڵڵا پەشێو، بەرھەمی ١٩٩٧ کەناڵی مەد تیڤی