چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی
پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە
ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی ھاماھەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو. دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش
کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک،
من جیاوازم،
تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ،
ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (
زاگرۆس تیڤی،
کۆڕەک،
کەناڵ ٤،
کوردماکس و
نێت تیڤی) کاری کردووە.